سیناتۆرێکی کۆمارییەکان، نیگەرانی خۆی سەبارەت بە رێککەوتنە نوێیەکەی نێوان هەسەدە و حکومەتی سوریا دەربڕی و ئاماژەی بەوەکرد کە هیچ زانیارییەکان سەبارەت بە رێککەوتنەکە لەبەردەست نییە.
لیندزی گراهام، سیناتۆری کۆماریی لە ئەنجومەنی پیرانی ئەمریکا، لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی x نووسیویەتی، “نە من و نە هیچ سیناتۆرێکی دیکە زانیاریی وردمان لەبارەی رێکەوتنەکەی هەسـ.ـەدە و حکومەتی سوریا لەبەردەستدا نییە، بەهیوام ئەم رێککەوتنە گۆڕانێک بهێنێتە کایەوە، بەڵام نیگەرانی و پرسیارم هەیە”.
وتیشی، “یەکێک لە بەرژەوەندییە گرنگەکانی ئاسایشی نیشتمانیی ئەمریکا، هاوبەشیمان بووە لەگەڵ هەسـ.ـەدە، کە توانیومانە پێکەوە بۆ ماوەی چەندین ساڵ شانبەشانی یەکتری، رووبەڕووی تـ.ـیرۆر ببینەوە”.
لیندزی گراهام کۆمەڵێک پرسیاری ورژاندووە و دەڵێت، “کۆمەڵێک پرسیارم هەیە، ئایا جیا لە تورکیا هیچ وڵاتێکی دیکە بەشداربووە لە رێککەوتنی ئاگربەستەکە؟ ئایا هیچ هێزێکی تورکیا بەشداربووە لە هێرشەکانی چەند رۆژی پێشوو بۆ سەر ناوچەکانی ژێر دەسەڵاتی هەسەدە؟ پەیوەندییەکی باشم لەگەڵ هەسەدە هەیە، بەهیوام لە چەند رۆژانی داهاتوو وەڵامی تەواوم دەستبکەوێت”.