هاتوچۆی هەرێم بۆ ماتۆڕسواران: ئەم رێنماییانە جێبەجێ نەکەن سزادەدرێن

بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی هاتوچۆی هەرێم چەند رێنماییەکی بۆ ماتۆڕسواران بڵاوکردەوە و رایگەیاند، ئەگەر جێبەجێی نەکەن، سزایی دارایی دەدرێن و ماتۆڕەکانیان دەستیان بەسەردا دەگیرێت.

دەقی رێنماییەکانی هاتوچۆی هەرێم بۆ ماتۆڕسواران:

– هەر ماتۆڕسوارێک لە ترافیک لایتەکان نەوەستێت، سزای دارایی دەدرێت.

– هەر ماتۆڕسوارێک بە دەنگی گزۆز هاوڵاتییان هەراسان بکات، دەدرێتە دادگا و ماتۆڕەکەشی دەستی بەسەردا دەگیرێت.

– ئەگەر ماتۆڕەکە لۆگۆی کۆمپانیاکانی دیلیڤەری پێوەبێت، لیستی سزاکان مانگانە بۆ کۆمپانیاکە دەنێردرێت.

– هەر ماتۆڕسوارێک سەرکێشی و نمایش بکات، دەدرێتە دادگا و ماتۆڕەکەشی دەستی بەسەردا دەگیرێت.

– هەر ماتۆڕسوارێک کڵاو، سەرئەژنۆ و مەچەکپارێز بەکارنەهێنێت، سزای دارایی دەدرێت.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

وەزیری پێشمەرگە داوای پابەندبوونی زیاتر بە دەوامەوە لە فەرماندەكان دەكات

وەزیری پێشمەرگە داوا لە فەرماندەكانی هێزی پێشمەرگە دەكات، زیاتر پابه‌ندبن به‌ دیسپلینه‌ سه‌ربازییه‌كان و به‌جێگه‌یاندنی ئه‌ركەكانیان و جه‌ختكردنه‌وه‌…
Total
0
Share