وەزارەتی خوێندنی باڵا رایدەگەیەنێت، سبەینێ تاقیکردنەوەى دیاریکردنى ئاستى زمانى ئینگلیزى لە سەنتەرەکانی زمان لە زانکۆکانی هەرێمی کوردستان دەستپێدەکات.
وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستیی حکومەتی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، رۆژی سێشەممە 20ی کانوونی دووەمی 2026، تاقیکردنەوەى دیاریکردنى ئاستى زمانى ئینگلیزی (placement test) لە سەنتەرەکانی زمانی زانکۆکانی هەرێمی کوردستان دەستپێدەکات.
ئاماژەی بەوەشکرد، بۆ ئهم مهبهسته پێویسته پێشکهشکاران له ئهمڕۆوه، له رێگهی سەنتەرەکانی زمانی زانکۆکانی هەرێمی کوردستان به دواداچوون بکهن بۆ وردەکاریی زیاتر، هەروەها ئەو خشتەیەى زانکۆکان دیاریدەکەن بۆ کاتى ئەنجامدانى تاقیکردنەوەکان.