شارەزایەکی کەشناسی: بەفر دەگاتە %80ـی ناوچەکانی هەرێمی کوردستان

شارەزایەکی بواری کەشناسی رایدەگەیەنێت، بەفر و بارانبارین کۆتایینەهاتووە و دوو شەپۆلی دیکە بەڕێوەیە.

هەڤاڵ سدیق، شارەزای بواری کەشناسی بە تۆڕی میدیایی ئێستای راگەیاند، رۆژی دووشەممە، تاوەکو بەرەبەیانی رۆژی سێشەممە بەفرێکی چڕ لە ناوچە شاخاوییەکانی هەرێمی کوردستان دەبارێت.

وتیشی، ئەگەری هەیە بەفرەکە تا بەرزیی 500 بۆ 600 مەتریش لە ئاستی رووی دەریاوە دابەزێت، ئەگەر بارستەهەوایەکە بە تەواوی ناوچەکاندا قووڵببێتەوە، لە زۆرێکی ناوچەکان بەفر دەبارێت.

ئاماژەی بەوەشکرد، رۆژی 22 لەسەر 23ـی مانگیش، شەپۆلێکی دیکەی بەفر و بارانبارین هەرێمی کوردستان دەگرێتەوە و لەو شەپۆلەدا، بە ئەگەری زۆرەوە لە %80ـی ناوچەکان بەفر دەبارێت بە سەنتەری شارەکانیشەوە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

مەلا كەریم شكور: ئەو كەسانەی لە پاسەوانی سنوور دادەمەزرێندرێن مووچەیان لەسەر عێراق دەبێت

ئەندامێكی لیژنەی ئاسایش و بەرگری لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق رایدەگەیەنێت، ئەو لینكانەی بۆ دامەزراندنی پاسەوانی سنوور بڵاوكراوەتەوە بەدوداچوونمان…
Total
0
Share