فەرماندەی گشتیی هێزەکانی سوریای دیموکرات، پەیامێکی بەپەلەی لەبارەی دۆخی ئەمنیی ناوچەکەوە بڵاوکردەوە.
مەزڵوم عەبدی، فەرماندەی گشتیی هێزەکانی سوریای دیموکرات (هەسەدە) لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی ئێکس رایگەیاند، بڕیارمانداوە سبەی کاتژمێر 07:00ـی بەیانی، هێزەکانمان لە رۆژهەڵاتی حەلەب بکشێنینەوە.
ئاماژەی بەوەشدا، بڕیارەکەمان بۆ کشانەوەی هێزەکانمان لە رۆژهەڵاتی حەلەب، لە وەڵامی بانگەوازی وڵاتانی دۆست و نێوەندگیردا بوو.
راشیگەیاند، کشانەوەی هێزەکانمان، نیشانەی نیەتپاکییە بۆ تەواوکردنی پرۆسەی یەکگرتن و پابەندبوون بە جێبەجێکردنی مەرجەکانی رێککەوتنی 10ـی ئازار.