سەرپەرشتیاری بایۆمەتریی سلێمانی رایگەیاند، لەم مانگەوە، ناوی خانەنشینان دەخرێتە سیستمی پەیرۆڵەوە.
یادگار جەبار، سەرپەرشتیاری بایۆمەتریی سلێمانی رایگەیاند، تاوەکو ئێستا سیستمی پەیرۆڵ بۆ ئامادەکردنی لیستی مووچەی مانگی یەک کارا نەکراوە و لە کۆتایی ئەم هەفتەیەدا، کارادەکرێت.
وتیشی، لە سنووری سلێمانی، نزیکەی 150 هەزار خانەنشینی شارستانی و سەربازی هەیە و هەموویان دەخرێنە ناو سیستمی پەیرۆڵەوە.
هاوکات سەرچاوەیەک لە وەزارەتی دارایی و ئابوریی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، پاش تۆمارکردنی ناوەکان لە سیستمی پەیرۆڵ، هەفتەیەکی دەوێت تا وردبینییان بۆ دەکرێت.