ئێران: عێراق دەستی بە دانەوەی قەرزەکانی کردووەتەوە

وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران ئەمڕۆ دووشەممە 8ی ئازار ڕایگەیاند کە عێراق دەستیکردووە بە دانەوەی قەرزەکانی ئێران.

لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا خەتیب زادە ڕایگەیاند، “لە پەیوەندییەکی تەلەفۆنیدا لەنێوان حەسەن ڕۆحانی، سەرۆککۆماری ئێران و مستەفا کازمی، سەرۆکوەزیرانی عێراق گفتوگۆیان لەبارەی گرنگی چوونەدەرەوەی هیزە بیانییەکان لە عێراق کرد”.

هەروەها تەوەرێکی دیکەی پەیوەندییەکەیان گفتوگۆکردن بوو لەبارەی دانەوەی قەرزەکانی ئێران بوو لەلایەن عێراقەوە، حکومەتی عێراقیش دەستیکردووە بە دانەوەی قەرزەکان.

وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران وتیشی، “سەردانەکەی پاپا فرانسیس بۆ عێراق پەیامی ئاشتی و پێکەوەژیان و پێشکەوتنی هەڵگرتبوو”.

ڕاشیگەیاند کە مەرجەعیەتی باڵا سەرجەم بابەتەکانی ناوچەی و نێودەوڵەتیی لەگەڵدا باسکردووە و پێیڕاگەیاندووە کە ئێران هیچ پلانێکی نییە لەژێر ناونیشانی هەنگاوێک لە وەڵامدانەوەی وەڵامێکی دیکەدا و هیچ گفتوگۆیەکی ڕاستەوخۆ یان ناڕاستەوخۆ لەگەڵ ئەمریکا ئەنجام نادات.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

ئەپیکور: لە کۆبوونەوەکانمان لەگەڵ هەرێم و بەغداد بۆ هەناردەکردنەوەی نەوت رێکنەکەوتین

کۆمەڵەی پیشەسازیی نەوتی کوردستان رایدەگەیەنێت، لە کۆبوونەوەی ئەم دواییەیاندا لەگەڵ بەرپرسانی حکومەتی عێراق و حکومەتی هەرێم بۆ پرسی…
زیاتر ببینە

وەزیری نەوتی عێراق: له‌گه‌ڵ هه‌رێم بۆ هەناردەکردنەوەی نەوت لێکتێگەیشتنی گرنگمان هەیە

حەیان عەبدولغەنی، وەزیری نەوتی عێراق رایگەیاند، لەگەڵ هەرێمی کوردستان رێککەوتووین بۆ بەگەڕخستنەوەی بۆریی بەندەری جەیهانی تورکیا. عەبدولغەنی لە…
Total
0
Share