رۆژنامەی نیویۆرک تایمز-ی ئەمریکی لە زاری سەرچاوەیەکی باڵا لە بەرپرسانی ئەمریکا بڵاویکردەوە، کەشتیی فڕۆکەهەڵگریی یو ئێس ئێس تیدۆر رۆزڤێڵت گەیشتووەتە ئاوەکانی دەریای سوور لە رۆژهەڵاتی ناوەڕاست.
بەگوێرەی ئەو سەرچاوەیە، بە هاتنی ئەو کەشتییە فڕۆکەهەڵگرە، لە ئێستادا ئەمریکا سێ کەشتیی جەنگیی لە ناوچەکەدا جێگیرکردووە.
ئەمریکا لەماوەی دوو ساڵی رابردوودا کەشتییە جەنگییەکانی یو ئێس ئێس نیمیتز و یو ئێس ئێس کارڵ ڤینسن و چەندین کەشتیی دیکەی شەڕکەر و وێرانکەری لە ئاوەکانی دەریای ناوەڕاست جێگیرکردووە.
لە پێشهاتێکی هاوشێوەدا و ئێوارەی ئەمڕۆ ئاژانسی رۆیتەرز بڵاویکردەوە، هێزەکانی ئەمریکا لە بنکەی ئاسمانیی عودەید لە قەتەڕ ئاگادارکراونەتەوە لەگەڵ خێزانەکانیان لە بنکەکە بچنە دەرەوە و چۆڵی بکەن.