دۆناڵد ترەمپ کەشتییەکی جەنگی بەناوی خۆیەوە دروستدەکات

دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ویلایەتە یەکگرتوەکانی ئەمەریکا خستنەبازاڕی کەشتییەکی جەنگیی بە ناوی خۆیەوە راگەیاند.

لەبارەی کەشتییەکەوە سەرۆکی ئەمریکا، وتی،  “کەشتییەکە دەبێتە گەورەترین کەشتیی جەنگیی لە مێژووی وڵاتەکەماندا، و گەورەترین کەشتیی جەنگیی دەبێت کە لە مێژووی جیهاندا دروستکرابێت”.

وێنەی کەشتییەکە لە دەریا و لە کاتی دروستکردندا لەسەر سەکۆیەک نمایشکرا.

ترەمپ وتیشی، دەمەوێت لە دیزاینکردنی کەشتییە نوێیەکەدا بەشداربم، چونکە من کەسێکی زۆر گرنگی بە جوانکاریی دەدەم.

ئاماژەی بەوەشکرد، دروستکردنی کەشتیی جەنگیی نوێ لە زۆر بواردا باڵادەستیی سەربازیمان پێدەبەخشێت، هەروەها لە داهاتوودا ژمارەی کەشتییە فڕۆکە هەڵگرەکانیش زیاد دەکەین.

 

 

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

گەنجێکی عێراقی بەهۆی وەرنەگرتنی مافی پەنابەری بە چەقۆ هێرش دەکاتە سەر خوێندکارێکی بەریتانی

ئەو گرتە ڤیدیۆییانەی لە کامێرای چاودێرییەوە تۆمارکراون و بڵاوکراونەتەوە، دەریدەخات گەنجێکی عێراقی بە چەقۆ لە خوێندکارێکی زانکۆ دەدات…
Total
0
Share