پسوڵەی خۆراکی هەڵەبجە: سبەی سەردانمان مەکەن

بەڕێوەبەرایەتیی پسوڵەی خۆراکی هەڵەبجە بە هۆکارێک داوا لە هاوڵاتییانی سنوورەکە دەکات سبەی سەردانیان نەکەن.

بەڕێوەبەرایەتیی پسوڵەی خۆراکی هەڵەبجە رایگەیاند، لە چوارچێوەی هەنگاوەکانی دەستپێکردنەوەی خزمەتگوزارییەکانی فۆڕمی ئەلیکترۆنیی خۆراک، سبەی پێنجشەممە، کۆبونەوەمان لەگەڵ نوێنەری کۆمپانیای تایبەت بە داڕێژری بەرنامەکە دەبێت.

ئاماژەی بەوەشکرد، بەو هۆیەوە، داواکارین سبەینێ هیچ هاوڵاتییەک سەردانمان نەکات.

ئەوەشی خستەڕوو، لە نزیکترین کاتدا مامەڵەکانی دیکەش بەردەست دەبن، بە تایبەت تۆمارکردنی منداڵی خوار دوازدە ساڵ.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

سەعدی ئەحمەد پیرە: یەکڕیزی زامنی هێنانەکایەی سەقامگیریی سیاسی و ئابوری و ئاوەدانییە لە حکومەتی ئایندەدا

وتەبێژی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان رایگەیاند، یەکڕیزی زامنی هێنانەکایەی سەقامگیریی سیاسی و ئابوری و ئاوەدانییە لە حکومەتی ئایندەدا. سەعدی…
Total
0
Share