شارەزایەکی کەشناسی: بای بەهێز چالاکدەبێت

شارەزایەکی کەشناسی، رایگەیاند، بای بەهێز چالاکدەبێت.

پشتیوان پێنجوێنی، شارەزای کەشناسی، بە تۆڕی میدیایی ئێستای راگەیاند، لە شاری سلێمانی درەنگانی ئەمشەو بەدواوە بای باکوور و بای باکووری رۆژهەڵات چالاکدەبێت، ناوبەناو بای باکوور بای باکووری رۆژهەڵات مامناوەند بۆ بەهێز چالاکدەبێت تاوەکو نیوەڕۆی رۆژی هەینی، خێرایی باکە 45 بۆ 60 کیلۆمەتر دەبێت.

وتیشی، بای باکووری رۆژهەڵات بە بایەکی وشک و سارد ناسراوە، لە کاتەکانی شەودا سەرمای بەهێز دەبێت، کە ئاسمانی شار تەواو پاکدەکاتەوە لە دووکەڵی کارگەکان و خۆڵ و تەپوتۆز و ناڕوونی، مەودای ئەمشەو تاوەکو بەرەبەیانی رۆژی پێنجشەممە لە ناوچە جیاجیا کانی وڵاتی ئێران بەفر و باران دەبارێت، لە ئەگەری گەڕانەوەی هەور بۆ هەرێمی کوردستان لە قەزای پێنجوێن، شاخی ئەزمەڕ و گۆیژە بەفر دەبارێت، لە شاری سلێمانیش ئەگەر هەیە بەفر ببارێت.

 

 

 

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

ئەو سەكۆیانە دۆزرانەوە كە بە ئاڕاستەی هەرێمدا موشەكیان لێوە تەقێندرابوون

شانەی ڕاگەیاندنی ئەمنیی عێراق ئاشكرایكردووە، ئەو سەكۆیانە دۆزراونەتەوە كە لێیانەوە موشەك بە ئاڕاستەی هەرێم تەقێندرابوون. لەگەڵ بڵاوكردنەوەی وێنەی…
زیاتر ببینە

شارەوانیی سلێمانی: دیواری راگری شەقامی سەرەکیی شاڕێی پێشمەرگە نۆژەندەکرێتەوە

سەرۆکایەتیی شارەوانیی سلێمانی، رایگەیاند، “دیواری راگری شەقامی سەرەکیی شاڕێی پێشمەرگە نۆژەندەکرێتەوە”. سەرۆکایەتیی شارەوانیی سلێمانی، رایگەیاند، “بەسەرپەرشتیی تیمەکانمان لە…
Total
0
Share