حەوت ئەندامی پاسەوانی سنووری عێراق گـ.ـیانیان لەدەسـ.ـتدا

حەوت ئەندامی هێزەکانی پاسەوانی سنووری عێراق لە رووداوێکی هاتوچۆدا لە پارێزگای ئەنبار گـ.ـیانیان لەدەسـ.ـتدا.

فەرماندەیی هێزەکانی پاسەوانی سنوور لە بەیاننامەیەکدا ئەمڕۆ یەکشەممە، 11ـی کانوونی دووەمی 2026، بڵاویکردەوەتەوە تێیدا هاتووە، حەوت ئەندامی هێزەکانمان لە رووداوێکی هاتـ.ـووچۆدا گـ.ـیانیان لەدەسـ.ـتداوە.

بەگوێرەی راگەیەندراوەکە، ئەو ئەندامانە سەر بە فەوجی یەکی لیوای 6ـی هێزەکانی پاسەوانی سنوور بوون و لە کاتی چوونیان بۆ سەر ئەرکەکانیان لەسەر رێگەیەکی خێرای پارێزگای ئەنبار توشی رووداوی هاتوچۆ بوون و گـ.ـیانیان لەدەسـ.ـتداوە.

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share