وادەی سزای دواکەوتنی تۆمارکردنی ئۆتۆمبێل درێژکرایەوە

وەزارەتی ناوخۆی هەرێمی کوردستان رایدەگەیەنێت، سزای دواکەوتن لە تۆمارکردنی ئۆتۆمبێل درێژکرایەوە.

وەزارەتی ناوخۆی هەرێمی کوردستان بڵاویکردەوە، بەمەبەستی هاوکاریکردنیان، ئەو شۆفێرانەی کە نەیانتوانیوە لە ماوەی 60 رۆژدا ئۆتۆمبێلەکانیان تۆماربکەن، تاوەکو 1ی شوباتی 2026 لە سزای دواکەوتن دەبەخشرێن.

شایەنی ئاماژەیە، سزای دواکەوتنی تۆمارکردنی ئۆتۆمبێل بۆ هەر رۆژێک 10 هەزار دینارە.

 

 

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share