دژەتیرۆر و هاوپەیمانان ئۆپەراسیۆنێكی ستراتیژییان ئەنجامدا

لە چوارچێوەی بەردەوامیی هەوڵەكان بۆ پاككردنەوەی ناوچەكە لە پاشماوەی تیرۆریستان، بە سەرپەرشتیی راستەوخۆی وەهاب هەڵەبجەیی، بەڕێوەبەری گشتیی دژەتیرۆر (CTG)، هێزە هاوبەشەكان ئۆپەراسیۆنێكی سەركەوتوویان ئەنجامدا.

لە ئۆپەراسیۆنەكەدا كە بە هەماهەنگییەكی بەرزی نێوان هێزەكانی دژەتیرۆر CTG، هێزەكانی دژەتیرۆری عێراق (ICTS) و هێزەكانی هاوپەیمانان (CJTF OIR) بەڕێوەچوو، چەندین مۆڵگە و حەشارگەی تیرۆریستان دۆزرانەوە و لەناوبران.

ئەم ئۆپەراسیۆنە هاوبەشە گورزێكی كاریگەری لە تواناكانی تیرۆریستان وەشاند و بووە هۆی لاوازكردنی زیاتری ژێرخانی لۆجستیی پاشماوەی گرووپە تیرۆریستییەكان لە ناوچەكەدا.

ئەم ئۆپەراسیۆنە بەشێكە لە زنجیرە هەوڵێكی بەردەوام بۆ پاراستنی ئاسایش و سەقامگیریی ناوچەكە و پاراستنی گیان و ماڵی هاوڵاتییان و دژەتیرۆر و هاوبەشە ناوخۆیی و نێودەوڵەتییەكانی بەردەوامدەبن لە هەوڵەكانیان بۆ ریشەكێشكردنی تیرۆر و بەرەنگاربوونەوەی هەر هەڕەشەیەك بۆ سەر ئاسایشی ناوچەكە

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

کەشناسیی هەرێم: شەپۆلێکی بارانبارین روو لە هەرێم دەکات

کەشناسیی هەرێم رایگەیاند، “شەپۆلێکی بارانبارین هەرێمی کوردستان دەگرێتەوە”. بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی کەشناسی و بومەلەرزەزانیی هەرێم لە راگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە، ئەمڕۆ…
زیاتر ببینە

بەهۆی دۆخی عێراقەوە هاوكارییەكانی هاوپەیمانان بۆ هێزەكانی پێشمەرگە ڕادەگیرێن؟

فەرماندەی هێزەكانی پشتیوانی دوو ڕایدەگەیەنێت، ئەو هاوكارییەی مانگانە ئەمریكا و هێزەكانی هاوپەیمانان بۆ هێزەكانی پێشمەرگەی تەرخاندەكات بەردەوامدەبێت و…
Total
0
Share