لە ویلایەتێکی ئەمریکا تـ.ـەقەکرا و شەش کەس کـ.ـوژران

لە رووداوێکی تەقەکردندا لە ویلایەتی میسیسیپیی ئەمریکا شەش کەس کـ.ـوژران. بەگوێرەی پۆلیسی ناوچەکە، تۆمەتباریی سەرەکیی رووداوەکە دەستبەسەرکراوە.

بەگوێرەی ئاژانسی NBC News، رووداوەکە شەوی هەینی لە شارۆچکەی “کلەی” لە ویلایەتی میسیسیپی لە سێ شوێنی جیاواز روویداوە.

ئێدی سکۆت، بەڕێوەبەری پۆلیسی شارۆچکەکە لە پلاتفۆڕمی ئێکس نوسیویەتی، تۆمەتباری رووداوەکە کەسێکە دەستبەسەرکراوە و “چیتر هـ.ـەڕەشە نییە بۆ سەر کۆمەڵگەکەمان”.

بەهۆی تـ.ـەقەکردنەکەوە تا ئێستا گـ.ـیانلەدەستدانی شەش کەس پشتڕاستکراوەتەوە بەبێ ئەوەی ناسنامەیان ئاشکرابکرێت.

بە وتەی ئێدی سکۆت، هۆکار و پاڵنەری پشت رووداوەکە تا ئێستا نازاندرێت، لێکۆڵینەوەکان بەمەبەستی ئاشکراکردنیان دەستیانپێکردووە.

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share