ئاسایشی ناوخۆی حەلەب: لەژێر نەخۆشخانەی خالید فەجردا هیچ تونێلێک بوونی نییە

ئاسایشی ناوخۆی حەلەب رایدەگەیەنێت، گروپە چەکدارەکانی سەر بە دیمەشق دەیانەوێت بە پاساوی بوونی تونێل لە نەخۆشخانەی خالید فەجر، ژنان و منداڵان بـ.ـکوژن.

ئاسایشی ناوخۆی حەلەب رایگەیاند، گروپە چەکدارەکانی نزیک حکومەتی دیمەشق بڵاویانکردووەتەوە کە لەژێر نەخۆشخانەی خالید فەجردا چەندین تونێل هەن و ئێمە لەناو ئەو تونێلانەدا دەجەنگین، ئێمە بە هەموو شێوەیەک ئەو ئەو بابەتە رەتدەکەینەوە و هێزە چەکدارەکانی نزیک لە دیمەشق دەیانەوێت راستییەکان بشێوێنن.

ئاماژەی بەوەشکردووە، داوا لە رێکخراوەکانی مافی مرۆڤ دەکەین کە بێن و راستی بابەتەکان وەک خۆی ببینن، چونکە چەکدارەکانی سەر بە دیمەشق دەیانەوێت بەمە پاساوی تاوانەکانیان بدەن، هەروەها  ژنان و منداڵان بـ.ـکوژن.

 

 

 

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

سەرۆکی لیژنە هاوبەشەکانی قائیمقامیەتی سلێمانی: بەردەوام چاودێریی فرۆشگای خوێندنگەکان دەکەین

سەرۆکی لیژنە هاوبەشەکانی قائیمقامیەتی سلێمانی رایگەیاند، رۆژانە سەردانی فرۆشگای خوێندنگەکان دەکەین و بەردەوام چاودێریی کوالێتی خواردن و پاکوخاوێنیان…
زیاتر ببینە

محەمەد شیاع سودانی لیژنەیەک بۆ چارەسەری کێشەی مووچەخۆرانی هەرێم پێکدەهێنێت

بەمەبەستی چارەسەرکردنی کێشەی مووچەخۆرانی هەرێم، محەمەد شیاع سودانی سەرۆک وەزیرانی عێراق لیژنەیەکی لاوەکی پێکدەهێنێت. جەمال کۆچەر ئەندامی لیژنەی…
زیاتر ببینە

دارا سێكانیانی: هەرێم داواكارییەكان جێبەجێبكات بەغداد ناتوانێت مووچە دوابخات

ئەندامێكی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق رایدەگەیەنێت، هەرێمی كوردستان داواكارییەكانی عێراق جێبەجێبكرێت حكومەتی عێراق ناتوانێت مووچەی مووچەخۆران دوابخات. دارا سێكانیانی،…
Total
0
Share