ئاسایشی ناوخۆی حەلەب رایدەگەیەنێت سێ دەبابەی چـ.ـەکدارەکانی نزیک لە دیمەشقمان تێکشکاند، کە بۆردومانی نەخۆشخانەی خالید فەجریان دەکرد.
ئاسایشی ناوخۆی حەلەب رایگەیاند، لە چەند رۆژی رابردوودا، گروپە چەکدارەکانی نزیک لە حکومەتی دیمەشق لە رێگەی تانکەوە بۆردومانی نەخۆشخانەی خالید فەجریان دەکرد لە گەڕەکی شێخ مەقسوود، بەهۆی ئەو بۆردومانانەوە چەندین کەس برینداربوون.
ئەوەش خراوەتەڕوو، ئەمڕۆ توانرا بەشێوەیەکی توند بەرپەرچیان بدرێتەوە و سێ لەو تانکانە تێکبشکێندرێن.