تۆم باراک لەبارەی دۆخی سوریا: پێویستە رێککەوتنی 10ی ئازار لەنێوان هەسەدە و حکومەتی سوریا کارابکرێتەوە

نێردەی تایبەتی ئەمریکا بۆ کاروباری سوریا ئاشکرایدەکات، پێویستە رێککەوتنی 10ی ئازار لەنێوان هەسەدە و حکومەتی سوریا کارابکرێتەوە و هەردوولا پێوەی پابەندبن.

تۆم باراک، نێردەی تایبەتی ئەمریکا بۆ کاروباری سوریا، پاش کۆبوونەوەی لەگەڵ ئەیمەن سەفادی، وەزیری دەرەوەی ئوردن، لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی X نووسیویەتی، پاڵپشتی هەموو جۆرە هەوڵێکی ئاگربەست دەکەین لەنێوان هێزەکانی هەسەدە و حکومەتی سوریا، هەروەها لەگەڵ ئەوەداین هەسـ.ـەدە بەشێوەیەکی ئاشتیانە، بەبێ ئەوەی ژیان و ئاسایشی خەڵکی حەلەب بکەوێتە مەترسییەوە، هێزەکانی لە حەلەب بکشێنێتەوە.

نووسیویشیەتی، جەخت لەوە دەکەینەوە کە پێویستە هەرچی زووە رێککەوتنی 10ی ئازاری ساڵی 2025 لەنێوان هەسەدە و حکومەتی سوریا کارابکرێتەوە، کە پێشتر هەردوولا پێوەی پابەندبوون.

 

 

 

 

 

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

قەرارگەی خـ.ـاتەمـ.ـولئەنبیا: بەندەرە ئاوییەکانی کەنداو یان دەبێت بۆ هەمووان بێت یان بۆ هیچمان

قەرارگەی خـ.ـاتەمـ.ـولئەنبیا ڕایدەگەیەنێت، دەسەڵاتەکانمان بەسەر گەرووی هورمزدا جێبەجێدەکەین. قەرارگەی خـ.ـاتەمـ.ـولئەنبیا لە ڕاگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە، ئاسایش و ئارامیی بەندەرە ئاوییەکانی…
Total
0
Share