بەرپرسی دەستەی پەیوەندییەکانی دەرەوەی بەڕێوەبەرایەتیی خۆسەر لە باکوور و رۆژهەڵاتی سوریا ئاشکرایکرد، حکومەتی سوریا دەیەوێت بە پەلاماردان کۆتایی بە رێککەوتنەکان بهێنێت، بەڵام ئێمە پابەندین.
ئیلهام ئەحمەد، بەرپرسی دەستەی پەیوەندییەکانی دەرەوەی بەڕێوەبەرایەتیی خۆسەر لە باکوور و رۆژهەڵاتی سوریا رایگەیاند، سەرەڕای ئەو توندوتیژییانەی لە حەلەب دەگوزەرێن، بەڵام کورد پابەندە بەو رێککەوتنانەی لەگەڵ حکومەتی سوریادا ئەنجامیداوە.
وتیشی، دەسەڵاتدارانی سوریا، لەبری رێگەی ئاشتی، رێگەی شەڕیان هەڵبژاردووە، لەم رێگەیەوە حکومەت هەوڵدەدات کۆتایی بەو رێککەوتنانە بهێنێت کە پێشتر ئەنجامدراون.
جەختیشیکردەوە، “ئێمە پابەندین بە رێککەوتنەکانمان لەگەڵ حکومەتی سوریا و هەوڵی جێبەجێکردنیان دەدەین.