کەشناسیی هەرێمی کوردستان، رایگەیاند، بەفر و بارانبارین دەستپێدەکاتەوە.
بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی کەشناسی و بومەلەرزەزانیی هەرێمی کوردستان، رایگەیاند، ئەمڕۆ ئاسمان هەوری تەواو دەبێت، بارانبارین لە باکوور و باکووری رۆژئاوای هەرێمی کوردستان دەستپێدەکات پاشان لە کاتەکانی دواینیوەڕۆ باران لە زۆربەی ناوچەکان دەبارێت کە هەندێک کات لە هەندێک ناوچە بەشێوەی لێزمەباران دەبێت، هەروەها لە ناوچە سنوورییەکان و ناوچە شاخاوییە بەرزەکان بەفر دەبارێت، پلەی گەرمی بەراورد بە دوێنێ، کەمێک نزمتردەبێتەوە.
دەشڵێت، سبەینێ شەممە ئاسمان بە گشتی هەور و سارد دەبێت، نمەباران و بارانی مامناوەند بە پچڕپچڕی لە زۆربەی ناوچەکان دەبارێت، پێشبینی دەکرێت رێژەی دابارین لە رۆژهەلات و باکووری رۆژهەڵاتی هەرێم زیاتر بێت بەراورد بە ناوچەکانی تر، هەروەها لە ناوچە سنوورییەکان بەفر دەبارێت.
بەرزترین پلەی گەرمیی پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی:
هەولێر :13 پلەی سیلیزی
پیرمام: 9 پلەی سیلیزی
سۆران: 5 پلەی سیلیزی
حاجی ئۆمەران: 2 پلەی سیلیزی
سلێمانی: 10 پلەی سیلیزی
چەمچەماڵ: 13 پلەی سیلیزی
دهۆک: 11 پلەی سیلیزی
زاخۆ: 10 پلەی سیلیزی
کەرکوک 14 پلەی سیلیزی
هەڵەبجە : 10 پلەی سیلیزی
گەرمیان : 16 پلەی سیلیزی