وەزیری دەرەوەی ئیسرائیل لەبارەی هێرشی چەکدارانی سەر بە دیمەشق بۆ سەر گەڕەکە کوردییەکانی حەلەب دەڵێت، کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی و وڵاتانی رۆژئاوا ئەرکێکی ئەخلاقییان لەسەرە بەرامبەر بە کورد.
گیدۆن سار، وەزیری دەرەوەی ئیسرائیل لە تۆڕی ئێکس نووسیویەتی، “هێرشەکانی رژێمی سوریا دژ بە کەمینەی کورد لە شاری حەلەب مەترسیدار و کوشندەن. کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی بەگشتی و رۆژئاوا بەتایبەت، ئەرکێکی ئەخلاقییان بەرامبەر بە کورد هەیە”.
دەشڵێت، “سەرکوتکردنی سیستماتیک و کوشتنی کەمینە جۆراوجۆرەکان لە سوریا، پێچەوانەی بەڵێنەکانی ‘سوریای نوێ’یە”.
ئەوەشی نووسیوە، “بێدەنگیی کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی، تەنیا رێگە بۆ رژێمی سوریا خۆشدەکات بۆ ئەنجامدانی توندوتیژیی زیاتر”.