مامۆستایانی پەروەردەیەکی دیکە بایکۆتیان شکاند

مامۆستایانی میلاک و وانەبێژی پەروەردەی پێنجوێن بڕیاریاندا لە سبەینێوە بگەڕێنەوە هۆڵەکانی خوێندن.

دەستەی نوێنەرانی مامۆستایانی میلاک و وانەبێژی پەروەردەی پێنجوێن لە راگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە، دوای زیاتر لە پێنج مانگ بایکۆت و خۆپیشاندان بەشێوەیەکی مەدەنی و دوور لە توندوتیژی، وەک مامۆستایانی وانەبێژ و دامەزراوی پەروەردەی پێنجوێن، دوای بڕیارەکەی دادگای فیدراڵی کە بەتەواوی لەبەرژەوەندی مامۆستایان و فەرمانبەرانی هەرێمە، بایکۆت دەشکێنین.

ئاماژە بەوەش دەکات، وەک مامۆستایانی وانەبێژ و دامەزراوی پەروەردەی پێنجوێن پێمان وایە ئەمە دەستکەوتی خۆپیشاندان و بایکۆت بووە و سەرەتایەکە بۆ کۆتایهاتنی ئەو زوڵمو ستەمەی لە رابردوودا بەرامبەر مامۆستایان کراوە.

لە راگەیەندراوەکەدا هاتووە، رۆژی یەک شەممە 25ی شوباتی 2024 لە پەروەردەی پێنجوێن بایکۆت دەوەستێنین و دەوامی فەرمی دەسپێدەکاتەوە.

 

 

بابەتی پێشتر

سێ کەس بە تۆمەتی کڕین و فرۆشتنی باڵندەی کێوی دەستگیرکران

بابەتی دواتر

لە گوندێکی سنووری کەرکوک دوو منداڵ خنکان

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share