چاوەڕێدەکرێت دۆلار زیاتر بەرزبێتەوە؟

مامەڵەکاری دراوە جیهانییەکان رایدەگەیەنێت، تاوەکو حکومەتی عێراق پێکنەیەت، چاوەڕێدەکرێت نرخی دۆلار زیاتر بەرزببێتەوە.

شێخ کاوە، مامەڵەکاری دراوە جیهانییەکان لە بازاڕی دۆلارەکەی شاری سلێمانی، بە تۆڕی میدیایی ئێستای راگەیاند، دوێنێ نرخی 100 دۆلاری ئەمریکی تاوەکو 148 هەزار دینار بەرزبووەوە، بەڵام ئەمڕۆ کەمێک نزمبووەتەوە و 100 دۆلاری ئەمریکی بە 146 هەزار دینار مامەڵەی پێوەدەکرێت.

وتیشی، بەرزبوونەوە نرخی دۆلار لە بەغدادەوە دەستیپێکرد، تاوەکو حکومەتی عێراق سەرپێ نەکەوێت و سیاسەتی ئابوری رێکنەخرێتەوە، ئەم ناجێگیرییە لە بازاڕدا بەردەوامدەبێت و نرخی دۆلار زیاتر بەرزدەبێتەوە.

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share