سەرۆکی کۆریای باکوور رایدەگەیەنێت، بۆ رێگە گرتن لە جەنگ و پشێوی زیاتر، یەک بۆمـ.ـبی ئەتـ.ـۆمی بەسە بۆ چارەسەرکردنی هەموو کێشەکان.
کیم جۆنگ ئون، سەرۆکی کۆریای باکوور، لە کاتی تاقیکردنەوەی چەند مووشەکێکی هایپەرسۆنیک، بە میدیای رەسمی ولاتەکەی راگەیاند، “پەرەپێدان بە بەرنامەکانی دروستکردنی بۆمبی ئەتۆمی، ستراتیجییەکی زۆر گرنگە، ئەمەش بەهۆی بارودۆخی ئێستای جیۆسیاسیی جیهانەوە”.
سەبارەت بە دەستگیرکردنی نیکۆلاس مـ.ـادورۆ، سەرۆکی پێشووی ڤێـ.ـنزوێلا، وتیشی، “هەڕەشەکانی ئەمریکا بۆ سەر کوبا، کۆڵۆمبیا و ئێـ.ـران، بەزاندنی سەرەوەری ئەو وڵاتانەیە، یەک بۆمـ.ـبی ئەتۆمـ.ـی بەسە بۆ ئەوەی رێگری لە هەموو شتێک بکات”.