ئەمریکا بەکارهێنانی زیرەکی دەستکرد لە بوارێکدا قەدەغە دەکات

پێش کۆبوونەوەی لوتکەی جۆ بایدن سەرۆکی ئەمریکا لەگەڵ شی جینپینگ سەرۆکی چین کە بڕیارە هەفتەی داهاتوو ئەنجامبدرێت، ئەمریکا دووپاتیکردەوە کە زیرەکی دەستکرد لە بڕیارەکانی تایبەت بە بواری ئەتۆمی بەکارناهێنێت.

نێد پرایس، وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا لە بەیاننامەیەکدا ڕایگەیاند، “ئەمریکا پێی وایە زیرەکی دەستکرد توانای بەرزکردنەوەی ئاسایشی جیهانی هەیە، بەڵام دەبێت بە شێوەیەکی بەرپرسیارانە و ئەخلاقی بەکاربهێندرێت.

ئاماژەی بەوەشکردووە، “واشنتۆن پابەندە بە بڵاونەکردنەوەی چەکی ئەتۆمی و ئێمە زیرەکی دەستکرد بەکارناهێنین بۆ بڕیاردان لەبارەی چەکی ئەتۆمی”.

بەیاننامەکەی ئەمریکا دوای ئەو نیگەرانیانە دێت کە پێدەچێت چین زیرەکی دەستکرد بۆ پەرەپێدانی چەکی ئەتۆمی پێشکەوتووتر بەکاربهێنێت و بیخاتە خزمەتی سەربازییەوە.

لەو بارەیەوە ڕۆژنامەی نیویۆرک تایمز لە ڕاپۆرتێکدا ئەوەی خستبووەڕوو کە چین کار لەسەر پەرەپێدانی بەرنامەی چەکی ئەتۆمی زیرەکی دەستکرد دەکات کە بتوانێت بڕیار لەبارەی هەڵدانی مووشەک بدات بەبێ دەستێوەردانی مرۆڤ، بەڵام پەکین وەڵامی ئەو ڕاپۆرتانەی نەداوەتەوە.

بابەتی پێشتر

هەرێم و بەغداد دوا بڕیاردەدەن

بابەتی دواتر

سبەی نەوت لەناو شاری سلێمانی دابەشدەكرێت

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share