لە ناوچەیەک کامێراکانی چاودێریی خاڵ بۆ خاڵ دەکەونەکار

بەڕێوەبەرایەتیی هاتوچۆی سلێمانی رایدەگەیەنێت، بەمەبەستی رێکخستنی ئۆتۆمبێلەکان و پاراستنی گیانی هاوڵاتییان، کامێراکانی چاودێریی خاڵ بۆ خاڵ لە ناوچەیەک دەکەنەکار.

بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی هاتوچۆی سلێمانی بڵاویکردەوە، کامێراکانی تۆمارکردنی تیژڕەوی لە سەر رێگەکانی عەربەت – سەیدسادق – پارێزگای هەڵەبجە، هەروەها رێگەی پێنجوێن، لە رۆژی پێنجشەممە رێکەوتی 8ی کانونی دووەمی 2026، کاتژمێر 12ی نیوەڕۆ دەکەونەکار.

ئەوەشی خستەڕوو، بە هەردوو سایدی هاتن و رۆیشتن، کامێراکان بەشێوەی خاڵ بۆ خاڵ دیاریکراوە، هەروەها سەرجەم ئەو سنوورانە لە قەراغی رێگەکاندا هێمای دیاریکردنی خێراییان بۆ دانراوە.

ئاماژەی بەوەشکرد، ئەنجامدانی ئەم کارەش بەمەبەستی کەمکردنەوە و رێکخستنی خێرایی ئۆتۆمبێلەکانە، هەروەها پاراستنی گیانی هاوڵاتییانە لە رووداوەکانی هاتوچۆ.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

وەزارەتی پێشمەرگە لەبارەی شەهیدبوونی پێشمەرگەكەی دەركار ڕاگەیەندراوێكی بڵاوكردەوە

وەزارەتی پێشمەرگە ڕاگەیەندراوێكی لەبارەی شەهیدبوونی پێشمەرگەكەی دەركار بڵاوكردەوە، بانگ له‌ ته‌واوی هاوپه‌یمانان و حكومه‌تی عێراقی ده‌كات ڕۆڵبگێڕن لە…
Total
0
Share