وادەی دەستپێكردنی بارانبارین و ماوەكەی ئاشكراكرا

بەشی پێشبینی لە وەزارەتی گواستنەوە و گەیاندنی هەرێمی كوردستان، پێشبینییەكانی بۆ كەشوهەوای 48 کاتژمێرى داهاتوو بڵاوكردەوە.

بەپێی راگەیەندراوی بەشی پێشبینیی كەشوهەوا، ئەمڕۆ پێنجشەممە كەش لەنێوان نیمچەهەور و هەوری تەواودا دەبێت، لەگەڵ دابارینی تاوەباران و بروسکە لە ناوچەکانی هەرێم کە لە ناوچە شاخاوییەکان کاریگەریی زیاتر دەبێت.

لەبارەی كەشی پێشبینیكراوی سبەینێ هەینییەوە، راگەیەندراوەكە دەڵێت، “کەش هەور دەبێت لەگەڵ رێژنەباران و بروسکە، سەرەتا لە ناوچەکانی رۆژئاوای هەرێم باراندەبارێت، پاشان کاریگەرییەكەی بۆ زۆربەی ناوچەکانی هەرێم درێژدەبێتەوە کە پێشبینیدەکرێت لە ناوچە شاخاوییە سنوورییەکانی باکوور، بڕی دابارین مامناوەند بێت و لە کاتەکانی شەودا کەش جێگیردەبێتەوە”.

پلەکانی گەرما ئەمڕۆ پێنجشەممە بەرزدەبنەوە بەراورد بە تۆماركراوەكانی دوێنێ و سبەینێ هەینی پلەکانی گەرما سێ بۆ چوار پلە بەراورد بە تۆمارەکانی ئەمڕۆ نزمدەبنەوە، وەك بەشی پێشبینیی كەشوهەوا رایگەیاندووە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

ئێران سنووری وشكانى بۆ ماوه‌ى 15 ڕۆژ به‌ ڕووى عێراق و هه‌رێمى كوردستاندا داخست

به‌هۆی گۆڕاوی ئۆمیكرۆنه‌وه‌ ئێران بۆ ماوه‌ی 15 ڕۆژ سنووره وشكانییه‌كانى‌ داده‌خات و بڕیاره‌كه‌ش له‌مڕۆوه‌ كه‌وته‌بوارى جێبه‌جێكردنه‌وه‌. ڕوحوڵڵا له‌تیفی،…
Total
0
Share