شارەزایەکی کەشناسی: پلەی گەرمی بەرزدەبێتەوە

شارەزایەکی کەشناسی، رایگەیاند، لە سبەینێوە پلەی گەرمی بەرزدەبێتەوە و تا کۆتایی ئەم هەفتەیە بەردەوامدەبێت.

هەڤاڵ سدیق گەڵۆزی، شارەزای بواری کەشناسی رایگەیاند، بەهۆی هاتنی بارستەهەوایەکی نیمچەگەرمی مامناوەند لە باکووری ئەفریقاوە، لە سبەینێ دووشەممەوە پلەی گەرمی لە ناوچە جیاوازەکانی هەرێمی کوردستان بەرێژەی 2 بۆ 3 پلە بەرزدەبێتەوە.

روونیشیکردەوە، لە شەواندا پلەی گەرمی تا رادەیەک لە ناوچە دەشتاییەکان نزمدەبێت و هەست بە سەرما دەکرێت و لە ناوچە شاخاوییەکان لەژێر سفر پلەی سیلیزی دەمێنێتەوە.

وتیشی، لە رۆژی هەینی، 9ی کانوونی دووەمی 2026، بەرزەپاڵەپەستۆ پاشەکشە دەکات و نزمە پاڵەپەستۆیەک جێگەی دەگرێتەوە، شەپۆلێکی دیکەی بەفر و باران روو لە هەرێمی کوردستان دەکات.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

بانگەوازێک لە بەڕێوەبەرایەتیی کارەبای سلێمانیەوە

بەڕێوەبەرایەتیی کارەبای سلێمانی بانگەوازێک ئاڕاستەی کۆمپانیاکانی کەرتی کارەبا دەکات. بەڕێوەبەرایەتیی کارەبای سلێمانی لە راگەیەندراوێکدا رایگەیاند، “بەڕێوەبەرایەتییەکەمان لەسەر بودجەی…
Total
0
Share