بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی کارەبای سلێمانی: چه‌ند پرۆژه‌یه‌كی كاره‌با جێبه‌جێده‌كرێن

بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی کارەبای سلێمانی بڵاویکردەوە، لەسەر بودجەی داهاتی %8ی کارەبا، بەبڕى زیاتر لە 170 ملیۆن دینار چه‌ند پرۆژه‌یه‌كی كاره‌با له‌سلێمانی جێبه‌جێده‌كرێن.
بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی کارەبای سلێمانی بڵاویکردەوە، ” لەچوارچێوەى پڕۆژەکانى بەڕێوەبەرایەتیی گشتی كارەبای سلێمانی و بە سەرپەرشتى بەڕێوەبەرایەتیى دابەشکردنى کارەباى سلێمانی و لەسەر بودجەی داهاتی %8 ی کارەبا، بەبڕى زیاتر لە 170 ملیۆن دینار چه‌ند پرۆژه‌یه‌كی كاره‌با له‌سلێمانی جێبه‌جێده‌كرێت”.
ئاماژەی بەوەش کرد، “پرۆژه‌كان بریتین‌ له‌ چاره‌سه‌ركردن و دانانی محاویله‌ بۆ فیده‌ری 144 له‌سه‌رچنار، دانانی محاویله‌ بۆ گه‌ڕه‌كی مه‌لا داود فیده‌ری 373 تاڤگه‌ ، رووناككردنه‌وه‌ی شه‌قامی هێزه‌كانی 70 به‌شی (2) راپه‌رین، دانانی محاویله‌ی مساعد بۆ گه‌ڕه‌كی قوله‌ره‌یسی خواروو فیده‌ری 73”.
باسیلەوەشکرد، “بڕیارە پرۆژەکان لە ماوەی 60 رۆژدا تەواوبکرێن”.
 
بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

پارێزەری كۆمپانیاكە: كامێراكانی پۆینت تو پۆینت كە لێكرابوونەوە ئەم هەفتە دادەنرێنەوە

پارێزەری ڕێپێدراوی كۆمپانیای جێبەجێكاری پڕۆژەی دانانی كامێراكانی تۆماركردنی تیژڕەوی لە سلێمانی ڕایدەگەیەنێت، هیچ بڕیارێك بۆ لابردنی كامێراكانی تۆماركردنی…
زیاتر ببینە

وتەبێژی وەزارەتی خوێندنی باڵا: ئەو خوێندکارانەی کێشەی فۆڕمی زانکۆلاینیان هەبوو کێشەکانیان چارەسەرکرا

وتەبێژی وەزارەتی خوێندنی باڵا رایدەگەیەنێت، ئەو خوێندکارانەی کە ناویان لە پڕۆسەی زانکۆلاین نەگەڕابوویەوە و کێشەیان هەبوو، کێشەکانیان چارەسەرکرا.…
Total
0
Share