بافڵ جەلال تاڵەبانی: کاکەییەکان رۆڵى بەرچاویان لە خەبات و تێکۆشانى نەتەوەکەماندا هەیە

بافڵ جەلال تاڵەبانی، رایگەیاند، کاکەییەکان رۆڵى بەرچاویان لە خەبات و تێکۆشانى نەتەوەکەماندا هەیە.

بافڵ جەلال تاڵەبانی، سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان، رایگەیاند، بەبۆنەى جەژنى سێ شەوەى قەوەڵتاس پیرۆزبایی گەرم لە خوشک و برایانى کاکەیی دەکەم و بەهیوام ئەم جەژنەیان بەخۆشی و شادى بەڕێبکەن.

دەشڵێت، خوشک و برایانى کاکەیی بەشێکى سەرەکین لە کۆمەڵانى خەڵکى کوردستان، رۆڵى بەرچاویان لە خەبات و تێکۆشانى نەتەوەکەماندا هەیە.

بافڵ جەلال تاڵەبانی، ئەوەش دەڵێت، “یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان بە ئەرکى خۆى دەزانێت کە بەردەوام پارێزەرى مافەکانتان بێت لە هەرێمى کوردستان و عێراق”.

 

 

 

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

لە بەرامبەر وەرنەگرتنی بەشەخۆراک هۆشداری بە هاوڵاتییان دەدرێت

بەڕێوەبەرایەتیی بازرگانیی خۆراکی سلێمانی، لەبەرامبەر وەرنەگرتنی بەشەخۆراکی مانگانە هۆشداری بە هاوڵاتییان دەدات. کامەران فەتاح، بەڕێوەبەری بەڕێوەبەرایەتیی بازرگانیی خۆراکی…
Total
0
Share