دەستەی گشتیی ناوچە کوردستانییەکان: ئاڵای کوردستان نیشانەی هیوا و داهاتوویەکی باشترە

دەستەی گشتیی ناوچە کوردستانییەکانی دەرەوەی ئیدارەی هەرێمی کوردستان، رایگەیاند، ئاڵای کوردستان نیشانەی هیوا و داهاتوویەکی باشترە.

دەستەی گشتیی ناوچە کوردستانییەکانی دەرەوەی ئیدارەی هەرێمی کوردستان، رایگەیاند، رۆژی 17ی کانوونی یەکەمی هەموو ساڵێک بە رۆژی ئاڵا ناسراوە، رۆژێکی گرنگ و پیرۆزە بۆ هەموو گەلی کورد، لەمڕۆژەدا ئاڵای پیرۆزی کوردستان وەک هێمای یەکگرتوو، ئازادی و خۆشەویستیی وڵات بەرزڕادەگرین .

دەشڵێت، ئاڵای کوردستان بە رەنگەکانی سوور، سپی و سەوز، لە ناوەڕاستیشدا تیشکی خۆری زێڕین، مێژوو و خەباتی گەلی کورد نیشان دەدات، هەروەها بیرمان دەهێنێتەوە بە قـ.ـوربانیدان و تێکۆشان بۆ سەربەخۆیی کوردستان، رۆژی ئاڵا هەلێکی گونجاوە بۆ لایەنەکان بە نوێکردنەوەی پەیمان بۆ خزمەتی نیشتمان .

ئاماژە بەوەشدەکات، لەمڕۆژەدا پێویستە هەمووان بەیەکەوە بین بۆ پاراستنی یەکپارچەیی خاک و نیشتمان بەتایبەت لە ناوچە کوردستانییەکانی دەرەوەی ئیدارەی هەرێم، ئاڵای کوردستان نیشانەی هیوا و داهاتوویەکی باشترە، شەکاوە بێت ئاڵاکەمان، هەر بەرز دەبێت ناوی کوردستان .

 

 

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

وەزارەتی سامانە سروشتییەکانی هەرێم ئاماری دابەشکردنی نەوتی هەرێم و بەغداد ی بڵاوکردەوە

وەزارەتی سامانە سروشتییەکانی هەرێم، نوێترین ئاماری دابەشکردنی نەوتی حکومەتی هەرێم و بەغداد ی بڵاوکردەوە. وەزارەتی سامانە سروشتییەکانی هەرێم…
زیاتر ببینە

وێنە.. کارمەندێکی مین هەڵگرەوە لە شارباژێر مینێکی پێدا تەقییەوە

بەپێی زانیارییەکانی بەڕێوەبەرایەتی گشتی کاروباری مین کارمەندێکی بەڕێوبەرایەتییەکەیان مینێکی پێدا تەقییەوەتەوە لەکاتی کارکردندا. بەپێی زانیارییەکانی بەڕێوەبەرایەتی گشتی کاروباری…
Total
0
Share