بەڕێوەبەرایەتیی هاتوچۆی پێنجوێن رایدەگەیەنێت، بەهۆی زۆریی رێژەی بەفربارینەوە، رێگەی نێوان پێنجوێن – سلێمانی داخرا.
بەڕێوەبەرایەتیی هاتوچۆی پێنجوێن لە راگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە، تاوەکو کاتژمێر 01:00ـی پاشنیوەڕۆ، هەموو جۆرە هاتوچۆیەکی نێوان پێنجوێن – سلێمانی راگیراوە.
داواشدەکات، لەم کاتەدا هیچ کەسێک لەو رێگەیەدا هاتوچۆ نەکات، چونکە رێگەی پێنادرێت بڕوات و بێت.