ئەدهەم بارزانی بۆ بافڵ جەلال تاڵەبانی: بێگومانم لەم ئەرکە نوێیەدا رۆڵی گەورەتان دەبێت لە پێشخستنی پێگەی هەرێم

ئەدهەم بارزانی، پەیامێکی پیرۆزبایی ئاراستەی بافڵ جەلال تاڵەبانی کرد بەبۆنەی هەڵبژاردنی بە سەرۆکی هاوپەیمانیی سۆسیال دیموکراتی وڵاتانی عەرەبی.

لە پەیامەکەدا هاتووە، “برای بەڕێزم، کاک بافڵ جەلال تاڵەبانی، سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان، لە ناخی دڵەوە پیرۆزبایی لە بەڕێزتان و تەواوی لایەنگر و ئەندامانی حزبە تێکۆشەرەکەتان دەکەم، بەبۆنەی هەڵبژاردنی بەڕێزتان بە سەرۆکی هاوپەیمانیی سۆسیال دیموکراتی وڵاتانی عەرەبی”.

ئاماژەی بەوەشکرد، هەڵبژاردنی بەڕێزتان بۆ ئەو پۆستە گرنگە دەستکەوتێکی مێژووییە، بێجگە لە یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان، بۆ تەواوی نەتەوەی کورد، هیوای سەرکەوتن و بەردەوامیتان بۆ دەخوازم.

دەشڵێت، “دووبارە پیرۆزباییتان لێدەکەم و بێگومانم لەوەی لەم ئەرکە نوێیەدا، رۆڵی گەورەتان دەبێت لە پێشخستنی پێگەی هەرێم و گەلی کوردستان لە عێراق و ناوچەکە”.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

هێمن میرانی: كامێرای پۆینت تو پۆینت بە رێژەی 50 %ی رووداوە مەترسیدارەكانی هاتوچۆی كەمكردووەتەوە

بەڕێوەبەری گشتیی دیوانی وەزارەتی ناوخۆی هەرێم رایدەگەیەنێت، كامێراكانی پۆینت تو پۆینت بە رێژەی 50٪ی رووداوە مەترسیدارەكانی هاتوچۆی كەمكردووەتەوە.…
Total
0
Share