بەڕێوەبەری کارەبای سۆران: دۆخی کارەبا ئاساییبووەوە

بەڕێوەبەری کارەبای سۆران رایدەگەیەنێت، کێشەی کارەبا لە هەموو ناوچەکان چارەسەربوو و دۆخ ئاساییبووەوە.

ئەردەوان ئیبراهیم، بەڕێوەبەری کارەبای سۆران رایگەیاند، ئەمڕۆ لە کاتژمێر 07:00ـی ئێوارەوە، بەهۆی کوژانەوەی کۆمپرێسەرێک لە بەرهەمهێنانی غازی کۆرمۆر، کێشەی دابەشکردنی کارەبا بۆ هەموو ناوچەکان لە سەرتاسەری هەرێمی کوردستان دروستبوو، بەمەش کارەبای چەند ناوچەیەکی سۆران کوژایەوە.

وتیشی، بە زوویی گرفتەکە چارەسەرکرا و ئێستا تەنیا کارەبای چەند گوندێک ماوە، ئەوانیش تا چەند کاتژمێری داهاتوو کێشەکەیان چارەسەردەکرێت.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

بەرگریی شارستانیی سلێمانی بنكەكانی تۆماركردن تایبەت بە سیستمی غاز ئاشكرادەكات

بەرگریی شارستانیی سلێمانی بنكەكانی بەپێی سنووری گەڕەكەكان جیادەكاتەوە و داوادەكات هاوڵاتییان لەكاتی تۆماركردنی سیستمی غازی ماڵەكانیان روویان لێبكەن.…
Total
0
Share