عێراق.. ئەمساڵ كەس دانامەزرێندرێت

لیژنەی دارایی لە پەرلەمانی عێراق دەڵێت، “لە بودجەی ساڵی 2021دا دامەزراندن نابێت.”

هەیسم جبوری، سەرۆكی لیژنەی دارایی لە پەرلەمانی عێراق ڕایگەیاند، “ئێمە بڕگەی بڕین و كەمكردنەوەی موچەی فەرمانبەرانمان لە پرۆژەیاسای بودجەدا لابرد، لەبری ئەوە باجی دەرامەتمان جێگیركرد.”

جبوری لێدوانی بۆ میدیایی فەرمیی حكومەت داوە و وتویەتی، “فەرمانبەران بەهۆی قەیرانی داراییەوە دوو گورزیان بەركەوتووە، بۆیە بەرگەی سێیەم ناگرن كە كەمكردنەوەی موچەیە و نابێت موچەكانیان كەمبكرێنەوە.”

سەرۆكی لیژنەی دارایی ئاشكرایكردووە، “لە بودجەی 2021دا دامەزراندن نابێت و فەرمانبەر دانامەزرێندرێت، تەنها لە فەرمانگە خزمەتگوزارییەكاندا نەبێت ئەوەش بە شێوازی جێگرتنەوە، واتە دامەزراندنی فەرمانبەر لە جێگەی ئەوانەی وازدەهێنن یاخود خانەنشین دەكرێن.”

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

نوێترین زانیاری لەبارەی کۆبوونەوەی دادگای باڵای فیدڕاڵی بۆ بڕیاردان لەبارەی مووچەی هەرێم

هەرچەندە بڕیاربوو لەم هەفتەیەدا کۆبوونەوەی دادگای باڵای فیدڕاڵی سەبارەت بە دەرکردنی فەرمانسالاری لەبارەی مووچەی هەرێمەوە بەڕێوەبچێت، کۆبوونەوەکە بۆ…
Total
0
Share