نێردەی تایبەتی دۆناڵد ترەمپ لە عێراق، رایگەیاند، سەردەمی نوێی عێراق و عێراقییەکان دەستپێدەکات.
مارک ساڤایا، نێردەی تایبەتی دۆناڵد ترەمپ لە عێراق، بەبۆنەی ساڵی نوێوە پەیامێکی بڵاوکردەوە کە تیایدا هاتووە، ساڵی 2026 سەردەمی نوێی عێراق و عێراقییەکان دەستپێدەکات.
ساڤایا دەشڵێت، “هێز و خۆڕاگریی عێراقییەکان ئیلهامبەخشە بۆ جیهان، ساڵی نوێ دەرفەتی باشتر و سەقامگیری و ئایندەیەکی گەشاوەتر بۆ هەموو عێراقییەکان دەهێنێتە ئاراوە”.
مارک ساڤایا ئەوەش دەڵێت، “ساڵی نوێ کاردەکەین بۆ کۆتاییهێنان بە ناسەقامگیری، تاڵانکردنی سامانی وڵات، بێکاری، میلیـ.ـشیا، سپیکردنەوەی پارە، نەزانی، گەندەڵی، نایەکسانی، دەربازبوون لە یاسا و نادادپەروەری.”