ئیدارەی سەربەخۆی راپەڕین، هۆشداری بە هاوڵاتییان دەدات.
ئیدارەی سەربەخۆی راپەڕین، لە راگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە، ئاگاداری هاوڵاتییانی سنووری ئیدارەی سەربەخۆی راپەڕین دەکەین بەهۆی بارینی بەفرێکی زۆرەوە ئاستەنگی هاتوچۆ دروستبووە.
دەشڵێت، سەرجەم تیمەکان لە تەواوی ناوچەکانی راپەڕین لە خزمەتی هاوڵاتییان و پاراستنی سەروماڵیانن، داواتان لێدەکەین هاوکاریی تیمەکان بکەن و نەچنە ناوچە سەختەکان.