دەزگای ئاسایشی هەرێمی کوردستان ئاماری کاروچالاکییەکانی سەرجەم بەڕێوەبەرایەتییەکانی سەر بە دەزگاکەی، بۆ ساڵی 2025، خستەڕوو.
لە راگەیەندراوەکەی دەزگای ئاسایشی هەرێمی کوردستاندا هاتووە:
– لە بواری تیـ.ـرۆردا، لەماوەی ئەمساڵدا 298 ئۆپەراسیۆن بۆ دەستگیرکردنی تیرۆرسـ.ـتان ئەنجامدراوە، هەروەها 127 کێوماڵکردن بۆ پاککردنەوەی مۆڵگەی تیرۆرسـ.ـتان ئەنجامدراوە، جیا لەوە، 15 رووبەڕووبوونەوەش ئەنجامدراوە، کە لە ئەنجامدا، بەگوێرەی ماددەکانی دوو و چوار لە یاسای تیـ.ـۆردا، 716 تیرۆرسـ.ـت دەستگیرکراون.
– هەروەها دەزگای ئاسایش لە ماوەی ئەو ساڵەدا لەگەڵ هێزە ئەمنییەکانی دیکەی کوردستان و عێراقدا، 196 کاری هاوبەشیی ئەنجامداوە.
– هەزار و 701 سکاڵا و بەدواداچوونی تاوانی ئەلیکترۆنی، لە سەرجەم بەڕێوەبەرایەتییەکانی سلێمانی سەر بە دەزگای ئاسایش وەرگیراون، کە رێژەیەکی بەرچاو لەو سکاڵایانە چارەسەرکراون.
– 11 هەزار و 341 سکاڵای تاوانی جۆراوجۆر لە دەزگای ئاسایش تۆمارکراون، هەروەها بەگوێرەی بڕیاری دادوەری لێکۆڵینەوە مامەڵەیان لەگەڵدا کراوە و دۆسیەکان یەکلاکراونەتەوە.
– لە کۆی 910 کاری بەدواداچوونی کامێراکانی چاودێریی دەزگای ئاسایش، 270 کاری تایبەت بووە بە هەماهەنگیی دادگاکان و هێزە ئەمنییەکانی دیکە.
– دەزگای ئاسایش لە ماوەی ئەمساڵدا، لە رێگەی لیژنەکانییەوە توانیویەتی 52 هەزار 798 سەردان و بەدواداچوون ئەنجامدات، لە ئەنجامدا دەستبگیرێت بەسەر 786 تۆن و 511 یانزە کیلۆگرام خۆراکی ماوەبەسەرچوو، دەرمان و بابەتی کشتوکاڵیدا.
– بەگوێرەی یاسای چەک، 212 دۆسیە تۆمارکراون، تیایدا دەستگیراوە بەسەر هەزار و 37 چەک و دەمانچەی جۆراوجۆردا.
– لە تاوانەکانی ساختەکاریدا، توانراوە دەستبگیرێت بەسەر یەک ملیۆن و 74 هەزار و 950 دۆلاری ئەمریکی و 140 ملیۆن و 456 هەزار دیناری چاپی عێراقی ساختەدا.
– لە ماوەی ئەمساڵدا، 211 رووداوی تەقەکـ.ـردن، هەروەها 31 رووداوی خۆکوشـ.ـتن و 22 رووداوی کوشـ.ـتن روویداوە.