جەبار گۆران رایدەگەیەنێت، هێندەی خوێندنەوە بۆ دۆخی ئابوری و سیاسیی عێراق دەکرێت، پێشبینیدەکرێت نرخی 100 دۆلاری ئەمریکی تاوەکو 150 هەزار دینار بڕوات.
جەبار گۆران، وتەبێژی بازاڕی دۆلارەکەی سلێمانی لە لێدوانێکدا راگەیاند، گرژییە ئابوری و سیاسییەکانی عێراق هۆکارێکی سەرەکیی بەرزبوونەوەی نرخی دۆلارن لە ئێستادا، بۆیە پێشبینیدەکرێت لە سەرەتاکانی ساڵی 2026، نرخی 100 دۆلاری ئەمریکی بگاتە 150 هەزار دینار.
وتیشی، بە گشتی لە ئەگەری پێکنەهێنانی حکومەتی نوێی عێراقدا، کێرڤی دۆلار بەردەوام روو لە خواری دەکات و نرخەکەی بەردەوامدەبێت لە دابەزین.