بەڕێوەبەرایەتیی هاتوچۆی کۆیە رایدەگەیەنێت، داوا لە هاوڵاتییان دەکەین، بەهۆی شەختە و شەپۆلی سەرما، شەقامەکانی بەستوویانە و ئەگەر کاری پێویستتان نییە ئۆتۆمبێل بەکارمەهێنن.
بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی هاتوچۆی کۆیە بڵاویکردەوە، بەهۆی بەفربارین و نزمبوونەوەی پلەی گەرمی بۆ ژێر سفر، شەقامەکانی ناوشار و دەرەوەی شار بوونەتە شەختە و ئەمەش کێشە بۆ شۆفێران دروستدەکات.
ئاماژەی بەوەشکرد، ئاگاداری شۆفێران دەکەین، ئەگەر بۆ کاری زۆر پێویست نەبێت ئۆتۆمبێل بەکارنەهێنن.