ساسان عەونی: ئامادەكاری بۆ دابەشكردنی زەوی بەسەر فەرمانبەراندا كراوە

وەزیری شارەوانی و گەشتوگوزاری هەرێم رایدەگەیەنێت، ئامادەكاری بۆ دابەشكردنی زەوی بەسەر فەرمانبەراندا كراوە و دەشڵێت، “بە شێوازی خاڵبەندی فەرمانبەران لە وەرگرتنی زەوی سوودمەند دەبن”.

ساسان عەونی وەزیری شارەوانی و گەشتوگوزاری هەرێم لە دیدارێكی تەلەفزیۆنیدا رایگەیاند، بەپێی بڕیارەكەی ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێم زەوی بەو فەرمانبەرانە دەدرێت كە پێشتر سوودمەندنەبوون و بۆ ئەو مەبەستە چەند كۆبوونەوەیەك كراوە و ئامادەكاری بۆ دابەشكردنی زەوی بەسەر فەرمانبەراندا كراوە.

وتیشی، “پێدانی زەوی لەسەر بنەمای سیستمی خاڵبەندی دەبێت واتا ساڵانی خزمەت، خێزان، منداڵ و دەبێت كە چەند رێنماییەكی نوێ دەدرێت و رەزامەندی ئەنجومەنی وەزیرانی بۆ وەردەگیرێت و جگەلەوەش بۆ دابەشكردنی زەوی پێویستمان بە فراوانكردنی ماستەرپلانی شارەكان هەیە”.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

وەزارەتی تەندروستیی هەرێم ئامادەكاری بۆ بەرگرتن لە نەخۆشیی تای خوێنبەربوون دەكات

وەزارەتی تەندروستیی هەرێم لەبارەی نەخۆشیی تای خوێنبەربوونەوە چەند ڕێوشوێنێكی بەپەلە دەگرێتەبەر. بەپێی ڕاگەیەندراوێكی وەزارەتی تەندروستیی هەرێم تێیدا هاتووە،…
زیاتر ببینە

وەزیری پێشمەرگە: بە خۆشحاڵییەکی زۆرەوە خشتەکانی پلەبەرزکردنەوەی ئەفسەران ڕادەگەیەنین

وەزیری پێشمەرگە پلەبەرزکردنەوەی ئەفسەران ڕادەگەیەنێت. شۆڕش ئیسماعیل، وەزیری پێشمەرگە ڕایگەیاند، ئەمڕۆ بە خۆشحاڵییەکی زۆرەوە، خشتەکانی پلەبەرزکردنەوەی ئەفسەرە قارەمانەکانی…
Total
0
Share