هەڤاڵ ئەبوبەکر: سبەینێ تا ئاستێکی زۆر پلەی گەرمی دادەبەزێت و پابەندی رێنماییەکان بن

پارێزگاری سلێمانی رایدەگەیەنێت، سبەینێ پلەی گەرمی تا رادەیەکی زۆر دادەبەزێت و ئاستەنگیی هاتوچۆ دروستدەبێت، بۆیە پابەندی رێنماییەکان بن.

هەڤاڵ ئەبوبەکر، پارێزگاری سلێمانی بڵاویکردەوە، سبەینێ پلەی گەرمی تا ئاستێکی زۆر دادەبەزێت و گرفت بۆ رێگەوبانەکان دروستدەبێت، هەروەها ئاستەنگ بۆ هاتوچۆی هاوڵاتییان دروستدەکات، لە پێناوی سەلامەتیی و تەندروستیی هەموواندا، داواتان لێدەکەین پابەندی تەواوی رێنمایی یەکە کارگێڕییەکان، هاتوچۆ، بەرگریی شارستانیی و شارەوانییەکان بن.

ئەوەشی خستەڕوو، هەموو یەکە کارگێڕیی و فەرمانگا پەیوەندیدارەکان وەک هەمیشە، لە خزمەتی هاوڵاتییاندا دەبن، پێویستە دامەزراوەکانی کەرتی تایبەتیش زامنی سەلامەتی، تەندروستی و هاتوچۆی تەواوی دامەزراوە و کارمەندەکانیان بکەن.

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share