حاجی ئۆمەران.. هاوڵاتییەک گوللـە هاوەنێک پێیدا تەقییەوە و گیانیلەدەستدا

لە ناحیەی حاجی ئۆمەرانی سەر بە ئیدارەی سۆران هاوڵاتییەک لە ماڵەکەی خۆیدا گوللـە هاوەنێک پێیدا تەقییەوە و گیانیلەدەستدا.

بەپێی ڕاگەیەندراوێک کە شەماڵ دێواری وتەبێژی پۆلیسی سۆران بڵاویکردەوە، هاوڵاتییەک لە چۆمانی سەر بە ناحیەی حاجی ئۆمەران، لەکاتێکدا دەستکاریی گوللـە هاوەنێکی کردووە لە ماڵەکەی خۆیدا، گوللـە هاوەنەکە تەقیوەتەوە و بەهۆیەوە گیانیلەدەستداوە.

ڕووداوەکە لە کاتژمێر 10:09 خولەکی پێشنیوەڕی ئەمڕۆ ڕوویداوە، ئەو کەسەی گیانیلدەستداوە ناوی (د. ع. و)ە و لەدایکبووی 1987ە.

تەرمەکەی ڕەوانەی پزیشکی دادوەریی سۆران کراوە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

قەدەغەی بەکارهێنانی ئاسمانی تورکیا بۆ فڕۆکەخانەی سلێمانی درێژکرایەوە

دەسەڵاتی فڕۆکەوانیی مەدەنیی تورکیا، قەدەغەی بەکارهێنانی ئاسمانی وڵاتەکەی بۆ گەشتەکانی فڕۆکەخانەی سلێمانی، تا 6ـی 10ـی ئەمساڵ، درێژکردەوە. لە…
Total
0
Share