وەزارەتی کشتوکاڵ: لە بەنداوەکانی دوکان و دەربەندیخان زیاتر لە 100 ملیۆن مەترسێجا داهاتی ئاو کۆگاکراوە

وەزارەتی کشتوکاڵی هەرێمی کوردستان رایدەگەیەنێت بەهۆی دوایین شەپۆلی بارانبارین لە بەنداوەکانی دوکان و دەربەندیخان زیاتر لە 100 ملیۆن مەترسێجا داهاتی ئاو کۆگاکراوە و بە بوژاندنەوەی سەرچاوەکانی ئاو دەچینە ناو ساڵی نوێوە.

وەزارەتی کشتوکاڵ و سەرچاوەکانی ئاو لە راگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە، “لە دوایین شەپۆلی باران و لافاوی هەرێمی کوردستان بە رێژەیەکی باش داهاتی ئاو لە سەرچاوەکانەوە زیادیان کردووە و کۆگاکردنی ئاو لە بەنداوەکان ئاستێکی بەرزتریان تۆمارکرد، لە ماوەی 24 کاتژمێری رابردوو ، بەکاریگەری دوایین شەپۆل لە هەردوو بەنداوی دوکان و دەربەندیخان، زیاتر لە 100 ملیۆن مەتر سێجا داهاتی ئاو کۆگاکراوە، دەربەندیخان 60 سم و دوکان 85 سم و بەنداوی دهۆک 16 سم و گۆمەسپان 60سم ، ئاستی ئاو زیادیکردووە”.

ئاشکراشیکرد، “بەنداوە بچوکەکانیش لە سنووری گەرمیان، سلێمانی، هەولێر و دهۆک کە توانیان بە سەلامەتی شەپۆلی لافاوەکە تێپەڕێنن، زۆربەیان پڕبوون ئەوانی تریش زیادیان کردووە و ئاویان لێکۆگا کراوە”.

 

جەختیشیکردەوە، “کاریگەریی شەپۆلەکە رۆژانی داهاتووش بۆ زیادکردنی ئاوی بەنداوە گەورەکان بەردەوامە، هەرێمی کوردستان بە کەشێکی تەڕەوە و بوژانەوەی سەرچاوەکانی ئاو پێدەنێتە ساڵێکی نوێ”.

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share