داتایەک: بەشی زۆری غازی هەرێمی کوردستان دەکەوێتە پارێزگای سلێمانییەوە

بەپێی ئامار و ژمارەکانی داتایەک، زۆرترین بڕی غازی هەرێمی کوردستان دەکەوێتە پارێزگای سلێمانییەوە.

داتایەک ئەوەی خستووەتەڕوو، لە هەرێمی کوردستان نزیکەی 10 کێڵگەی غاز دۆزراوەتەوە، لە %80ی ئەو کێڵگانە دەکەونە پارێزگای سلێمانییەوە، ئەمەش وزەیەکی زۆری بۆ ناوخۆ دابینکردووە و هەروەها هەناردەی دەرەوەش دەکرێت.

شایەنی ئاماژەیە، لەو 10 کێڵگەیە تەنها سێ کێڵگەیان لە بەرهەمهێناندان و سوودیان لێوەردەگیرێت.

ئەو کێڵگانەی کە لە بەرهەمهێناندان:

–   کێڵگەی کۆرمۆ (قادرکەرەم)

–   بەرهەمی رۆژانە: 750 ملیۆن پێ سێجا.

–  یەدەگی کێڵگەکە: هەشت تریلیۆن پێ سێجا.

–   کێڵگەی کۆرمۆر لەژێر سەرپەرشتی کۆمپانیای دانەغازی ئیماراتیدایە، یەکێکە لە گەورەترین کێڵگە غازییەکانی هەرێمی کورستان.

کێڵگەی خورمەڵە (هەولێر)

–   بەرهەمی رۆژانە: 90 ملیۆن پێ سێجا.

–   یەدەگی کێڵگەکە: سێ تریلیۆن پێ سێجا.

کێڵگەی حەسیرە (گەرمیان)

بەرهەمی رۆژانە: 70 ملیۆن پێ سێجا.

کێڵگەی میران (سلێمانی)

–   یەدەگی کێڵگەکە: هەشت تریلیۆن پێ سێجا.

–  یەکێکە لە گەورەترین کێڵگە غازییانەی تاوەکو ئێستا گەشەی پێنەدراوە.

کێڵگەی کوردەمیر (سلێمانی)

یەدەگی کێڵگەکە: پێنج تریلیۆن پێ سێجا.

کێڵگەی چەمچەماڵ (سلێمانی)

–   یەدەگی کێڵگەکە سێ تریلیۆن پێ سێجا.

–   یەکێکە لە کۆنترین کێڵگە غازییەکان لە هەرێم، لە پلاندایە لە ساڵانی ئاییندە پەرەیپێبدرێت.

کێڵگەی قادرکەرەمی نوێ (سلێمانی)

– کارکردن و پێوانەسازیی لەم کێڵگەیەدا بەردەوامە.

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share