بافڵ جەلال تاڵەبانی سەردانی مزگەوتی گەورەی سلێمانی كرد

بافڵ جەلال تاڵەبانی، سەرۆكی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان بە یاوەریی د. هاوڕێ شێخ دارۆ، ئەندامی مەكتەبی سیاسی، سەردانی مزگەوتی گەورەی سلێمانی كرد دوای ئەوەی لەسەر شێوازە دێرینەكەی نۆژەنكرایەوە.

لە سەردانەكەدا سەرۆك بافڵ جەلال تاڵەبانی لەگەڵ مامۆستایانی ئایینی و ئەندازیارانی سەرپەرشتیاری پڕۆژەكە كۆبووەوە و ئاماژەی بە گەورەیی و پیرۆزیی مزگەوتی گەورەی سلێمانی كرد لە مێژووی شارەكە و رایگەیاند، “مزگەوتی گەورە لە سەرەتای دروستبوونی سلێمانییەوە تاوەكو ئێستا ناوەندێكی گرنگ و پیرۆزی موسڵمانان بووە، ئەو كەسایەتییە پایەبەرزە ئایینییانەی لەم مزگەوتە خزمەتیان كردووە، نموونەی خواناسی و چاكەكاری بوون و رۆڵێكی مێژووییان لە بڵاوكردنەوەی بیری ئاشتی و پێكەوەژیاندا هەبووە و خەڵكیان بەرەو خێر و خۆشەویستی ئاڕاستەكردووە.

سەرۆك بافڵ ئاماژەی بەوەشكرد، نۆژەنكردنەوەی مزگەوتەكە هەوڵێكی سەرەتایی ئێمەیە بۆ خزمەتی ئایینی پیرۆزی ئیسلام و موسڵمانان، خزمەتێكی بچووكە بۆ خەڵكی شارەكەمان و هەموو ئەوانەی سەردانی مزگەوتەكە دەكەن و دڵ و دەروونیان لەگەڵ ئایینی پیرۆزی ئیسلام پاكدەكەنەوە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

هەردوو وە‌زارە‌تی دارایی عێراق و ھە‌رێم ئامادە‌ییان دە‌ربڕی بۆ جێبە‌جێكردنی یاسای بودجە‌

هەردوو وه‌‌زاره‌‌تی دارایی عێراق و ھه‌‌رێمی كوردستان ئاماده‌ییان بۆ جێبه‌جێكردنی یاسای بودجەی 2021 ده‌ربڕی و بڕیاریشه‌ شاندی هەرێم…
زیاتر ببینە

دیار نییە مامۆستایانی گرێبەست لەگەڵ وەزارەتی پەروەردە مووچە وەردەگرن یاخود نا

نوێنەری مامۆستایانی گرێبەستی وەزارەتی پەروەردە رایگەیاند، تائێستا بریار نەدراوە سێشەممە مووچەی مامۆستایانی گرێبەست دابەش بکرێت لەگەڵ وەزارەتی پەروەردەدا.…
Total
0
Share