بەڕێوەبەرایەتیی کەشناسی: ئەمڕۆ بەفر لە سەنتەری شارەکان دەبارێت

بەڕێوەبەرایەتیی کەشناسی بڵاویکردەوە، ئەمڕۆ بەفربارین سەنتەری پارێزگاکانی هەرێمی کوردستان دەگرێتەوە.

بەڕێوەبەرایەتیی کەشناسی و بومەلەرزەزانیی هەرێم لە راگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە، “ئەمڕۆ دووشەممە ئاسمان نیمچە هەور بۆ هەوری تەواو دەگۆڕێت لە کاتەکانی بەیانی شەپۆلێکی دیکەی بەفربارین هەرێمی کوردستان دەگرێتەوە بەجۆرێک لە کاتەکانی بەیانی سەرەتا لە ناوچە سنووریەکانی رۆژئاوای پارێزگای دهۆک دەستپێدەکات پاشان بۆ کاتەکانی دوایی نیوەڕۆ تەواوی ناوچەکان دەگرێتەوە.

ئاماژەی بەوەشکرد، لە زۆربەی ناوچە شاخاوییەکان و سەنتەری پارێزگانی (دهۆک، سلێمانی، هەڵەبجە ) و دەوروبەری سەنتەری پارێزگاکانی ( هەولێر و کەرکوکیش) دەگرێتەوە، لە ناوچە نزمەکانی هەرێم نمەباران دەبارێت پاشان بۆ کاتەکانی شەو کاریگەری لاواز دەبێت.

ئاشکراشیکرد، سبەینێ سێشەممە ئاسمان هەور دەبێت لەگەڵ بارینی بەفر لەناوچە شاخاوییەکان زیاتر لەناوچە سنوورییەکانی رۆژهەڵات پاشان بۆ کاتەکانی نیوەڕۆ کەش سەقامگیر دەبێتەوە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

تەندروستیی هەڵەبجە: هەر فەرمانبەرێک ڤاکسین وەرنەگرێت مووچەی پێنادرێت

بەڕێوەبەرایەتیی تەندروستیی هەڵەبجە، وەرگرتنی ڤاکسین لەلایەن فەرمانبەرانی بەڕێوەبەرایەتییەکەیەوە دەکاتە مەرج بۆ پێدانی مووچەکانیان و کارتی ڤاکسینیش وەک بەڵگە…
زیاتر ببینە

تەندروستیی چەمچەماڵ: ساڵی رابردوو 600 برینداری رووداوی هاتوچۆ تۆمارکراون

تەندروستیی چەمچەماڵ، رایگەیاند، “ساڵی رابردوو 600 برینداری رووداوی هاتوچۆ تۆمارکراون کە 288یان برینداری ماتۆڕسکیل بوون”. بەڕێوەبەرایەتیی تەندروستیی چەمچەماڵ،…
زیاتر ببینە

تۆمەتباری کوشتنی ئەندامەکەی کۆمەڵەی شۆڕشگێڕی زەحمەتکێشانی کوردستان دەستگیرکرا

تۆمەتباری رووداوی کوشتنی ئەندامەکەی کۆمەڵەی شۆڕشگێڕی زەحمەتکێشانی کوردستان دەستگیرکرا. دەزگای ئاسایشی هەرێم، لە راگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە، پاش لێکۆڵینەوە بەدواداچوون…
Total
0
Share