بێستون فایەق: دیدارەکەی دهۆک هیچ سوودێکی بۆ خەڵکی کوردستان نییە

راوێژکاری سەرۆکی یەکێتی رایدەگەیەنێت، بەرپرسانی یەکێتی کارێکی باشیان کرد بەشداریی دیدارەکەی دهۆکیان نەکرد، چونکە بێسوود بوو بۆ خەڵکی کوردستان.

بێستون فایەق، راوێژکاری سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان رایگەیاند، هەڕەشەکەی پارتی کە لە یەکێتی و خەڵکی کوردستانی دەکات بۆ دووبارەکردنەوەی هەڵبژاردن، زۆر نالۆژیکی و نایاساییە.

وتیشی، بانگهێشتنامە بۆ یەکێتی هاتبوو بۆ بەشداری لە دیدارەکەی دهۆک، بەڵام کاک قوباد و بەرپرسانی دیکەی یەکێتی کارێکی باشیان کرد کە نەچوون، چونکە دیدارێکی بێکەڵک و بێسوود بوو بۆ خەڵکی کوردستان و هیچی لە باری قورسی سەر شانی خەڵک کەم نەکردەوە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

لەمەودوا ئەم مووچەخۆرانە ناویان دەچێتە سیستمێکی نوێوە

سەرپەرشتیاری بایۆمەتریی سلێمانی رایگەیاند، لەم مانگەوە، ناوی خانەنشینان دەخرێتە سیستمی پەیرۆڵەوە. یادگار جەبار، سەرپەرشتیاری بایۆمەتریی سلێمانی رایگەیاند، تاوەکو…
Total
0
Share