سبەینێ یەکەم دانیشتنی خولی شەشەمی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق بەڕێوەدەچێت و بڕیارە سەرۆک و دوو جێگرەکەی هەڵبژێردرێن.
بەگوێرەی کارنامەی دانیشتنەکە، ئەندامان سوێندی یاسایی دەخۆن و سەرۆک و دوو جێگری سەرۆکی ئەنجومەنەکە هەڵدەبژێدرێن.
دانیشتنەکە بە سەرۆکایەتیی عامر فایز ئەنجامدەدرێت کە تەمەنی 77 ساڵە و بەتەمەنترین ئەندامی ئەنجومەنەکەیە.
ئێستا دوو سەرکردەی دیاری سوننەکان کە پێکهاتوون لە محەمەد حەلبوسی و هەیبەت حەلبوسی، کێبڕکێ لەسەر پۆستی سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەران دەکەن.