باڵیۆزخانەی توركیا لەبارەی ڤیزاوە ڕوونكردنەوە دەدات

باڵیۆزخانەی توركیا لە بەغداد، ڕوونكردنەوەی دەدات لەبارەی ڕێنماییەكانی ڤیزای وڵاتەكەی كە بەسەر هاوڵاتییانی عێراقدا جێبەجێ دەكرێن.

لە ڕاگەیەندراوێكدا كە ئەمڕۆ یەكشەممە 31ی كانونی دووەم بڵاویكردەوە، باڵیۆزخانەی توركیا لە بەغداد ڕایگەیاند، “دەبێت ئەو هاوڵاتییە عێراقییانەی گەشت بۆ توركیا دەكەن، بەر لەوەی بچنە خاكی توركیاوە بە هەر هۆكارێك بێت، ڤیزای توركیایان بەدەستهێنابێت.”

ڕوونیشیكردەوە، “ئەو عێراقییانەی كە هەڵگری پاسپۆرتی فەرمیین لە جۆرەكانی دیپلۆماتی، تایبەت و خومەتگوزاری، لەكاتی گەشتكردنیاندا بۆ توركیا بەمەبەستی گەشتوگوزار یاخود كاركردن، پێویستییان بە ڤیزا نییە.”

هەر بە گوێرەی ڕاگەیەندراوەكەی باڵیۆزخانەی توركیا لە بەغداد، ئەوانەی لە مەرجی ڤیزا بەخشراون، “پێویستە ماوەی مانەوەیان لە توركیا زیاتر نەبێت لە 90 رۆژ لە چوارچێوەی ئەو 180 رۆژەی كە مافی مانەوەیان لە توركیا هەیە.”

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

وەزارەتی دەرەوە: بە دوو فڕۆکە دەستمانکردووە بە گەڕاندنەوەی هاوڵاتییانی عێراقی لە سودانەوە

وەزارەتی دەرەوەی عێراق رایگەیاند، یەکەم گەشتی گواستنەوەی هاوڵاتییانی عێراقییان لە وڵاتی سودانەوە دەستپێکردووە، ئەمەش دوای ئەوەی ئاڵۆزییەکانی ئەو…
Total
0
Share